هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مان سیتی دوو خاڵی لەدەست دا
شەیری بکە لە:

یاریزانانی مان سیتی و نیوکاسڵ
28 ئەیلوول
جیهانئاڤا سپۆرت
یانەی مان سیتی دو خاڵی گرنگی لەدەست دا، کاتێک لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی پرێمەرلیگ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ بوویەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە نیوەی یەکەمی یارییەکە مان سیتی دۆخی باشتربوو، کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو تا لە خولەکی 35 گڤاردیۆل گۆڵی یەکەمی بۆ مان سیتی تۆمارکرد.
لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە نیوکاسڵ باشتر دەرکەوتوو هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، تا لە خولەکی 58 لە ڕێگەی لێدانی سزاوە ئەنتۆنی جۆردۆن ئەنجامەکەی بۆ نیوکاسڵ یەکسان کردەوە.
ئەمەش بزانە: مان سیتی بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە، نیوکاسڵ بە 11 خاڵ لە خانەی شەشەمی ڕیزبەندییەکە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.