هەڵبژاردەکان بۆتۆ
میلان گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان
شەیری بکە لە:
یاریزانانی ئەیسی میلان
ئاڤا سپۆرت
شەوی ڕابردوو لە یەکەم یاری گەڕی شەشەمی سێریا ئا، میلان لە یاریگای سانسیرۆ میوانداری لیچیی نزیک نزیک ناوچەی دابەزین کرد، یارییەکەشی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.
وێنە گەورەکە: لە دەستپێکی یارییەکە میلان تووشی ئاستەنگی زۆر بووەوە، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە تۆپێکی جێگیر، ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و یارییەکەی بەڕووی تیپەکەیدا کردەوە، دوای گۆڵەکە میلان دەستی بە فشار کرد و لیچی خستە دۆخێکی ناهەموارەوە، دوای تێپەڕبوونی سێ خولەک بەسەر گۆڵی یەکەم، لە ماوەی دوو خولەکدا، تیۆ هێرناندێز و کریستیان پولیسیچ دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد و بە ئەنجامێکی قایلکەر چوونە پشووی نێوان گێمەکانەوە.
لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەم بەراورد بە نیوەی یەکەم، میلان دەستپێکی باشتربوو، هەر لە سەرەتاوە دەستی بە فشار کرد و هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی دەدا، بەڵام هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنه گۆڵی دیکە.
ئەمەش بزانە: بەم بردنەوەیە میلان ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 11 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.