ئیتیحاد بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

ئیتیحاد بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

یاریزنانی ئیتیحاد

28 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت


لە یارییەکی دیکەی گەڕی پێنجەمی خولی ڕۆشنی سعوودی، یانەی ئیتیحاد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی خەلیجی کرد و بە چوار گۆڵ پێشوازی لێکرد.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە سەرەتای یارییەکە و لە خولەکی پێنج، خەلیج گۆڵی یەکەمی لە ڕێگای خالید نارێی تۆمارکرد، دوای گۆڵەکە ئیتیحاد زۆر کۆنتڕۆڵی یاریکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات.


لە لایەکی دیکەوە: لە گێمی دووەم ئیتیحاد هێرشەکانی چڕتر کردەوە و لە خولەکی 49 کەریم بێنزیما گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، ئیتیحاد بردنەوەی دەویست بۆیە بەم گۆڵە نەوەستا و هێرشەکانی بەردەوام بوون، سەرەنجام خولەکەکانی 56 و 68 حوسام حەوار و ستیڤن بێرگوین گۆڵی دووەم و سێیەمیان تۆمارکرد.


ئەمەش بزانە:  لە خولەکی زیادکراوی یارییەکەشدا حەمید غەمدی گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد و یارییەکە چوار بە یەک لە بەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات.