هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەسڕ لە وەحدەی میوانی بردەوە
شەیری بکە لە:
یاریزنانی نەسڕ
ئاڤا سپۆرت
لە گەڕی پێنجەمی خولی ڕۆشنی سعوودی، یانەی نەسڕ لە یاریگای خۆیدا میوانداری وەحدەی کرد و بردنەوەی تۆمارکرد.
وێنە گەورەکە: نەسڕ بە ڕابەرایەتی ڕۆناڵدۆ هەر لە سەرەتاوە کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد، سەرەنجام چوار خولەک پێش کۆتایی گێمی یەکەم، گابریێل ئەنخێلۆی بەڕازیلی گۆڵی یەکەمی نەسڕی تۆمار کرد.
لە لایەکی دیکەوە: گێمی دووەم نەسڕ بەردەوامبوو لە هێرشەکانی، لە خولەکی 56 ڕۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ نەسڕ تۆمارکرد، بەم ئەنجامەش یارییەکە کۆتایی هات.
باکگراوند: نەسڕ لەم وەرزە تا ئێستا تووشی شکست نەبووە، سێ بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە، تیپەکەی یوسف ئەمینی کوردانیش، ئەم وەرزە تەنیا یەک بردنەوەی هەیە، سێ یاریی شکستی هێناوە و یارییەکیش یەکسان بووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.