هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مان یونایتد لە یۆرۆلیگ نەیبردەوە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی مان یونایتد
ئاڤا سپۆرت
لە گەڕی یەکەمی یۆرۆلیگ و لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد، مانچستەر یونایتد میوانداری توێنتی هۆڵەندی کرد.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەم یارییە بۆ هەریەکە لە تین هاگ و ستیڤن مەکلارێنی یاریدەدەری یارییەکی تایبەت بوو، چونکە پێشتر هەردووکیان لە یانەی توێنتی کاریان کردووە، بەڵام ئەوکات مەکلارێن ڕاهێنەر و تینگ هاگ یاریدەدەری بوو.
زانیاریی زیاتر: لە گێمێکی تاڕادەیەک مامناوەند مان یونایتد لە ڕێگای کریستیان ئێریکسنەوە لە خولەکی 35 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، گێمی یەکەمیش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
باکگراوند: لە گێمی دووەم مانچستەر یونایتد باشتر بینرا، بەڵام بەپێچەوانەوە توێنتی لە ڕێگەیی سام لامەرزەوە لە خولەکی 68 بە گۆڵێک یارییەکەی هێنایەوە خاڵی سەرەتا، یارییەکەش هەر بەم ئەنجامە مایەوە و هەردوولا بە خاڵێک ڕازیبوون.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.