لیڤەرپووڵ وێستهامی گۆڵ بارانکرد

لیڤەرپووڵ وێستهامی گۆڵ بارانکرد

یاریزانانی لیڤەرپووڵ

26 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت


لە یارییەکی دیکەی پڕ گۆڵدا لە قۆناغی سێیەمی جامی کاراباو، وێستهام لە یاریگای ئەنفێڵد بووە قوربانی هێرشبەرە بێبەزەییەکانی لیڤەرپووڵ، هەرچەندە لیڤەرپووڵ پشووی بە زۆرێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی دابوو.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە نیوەی یەکەمی یارییەکە، لە خولەکی 21 کوانسا بە هەڵە وێستهامی پێشخست، بەڵام لیڤەرپوول هەر لە گێمی یەکەمدا بە گۆڵێکی جۆتا وەڵامی وێستهامی دایەوە، گێمی یەکەم بە یەکسانی کۆتایی هات.


لە لایەکی دیکەوە: گێمی دووەم جۆتا چوار خولەکی بەس بوو تاوەکوو گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، محەمەد سەڵاحیش دوای هاتنەناوەوەی لە خولەکی 74 برینی یانە لەندەنییەکەی قووڵتر کرد، لە خولەکی 76 ئەلڤارێزی مەکسیکی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و هێندەی تر باری یانەکەی قورس کرد.


ئەمەش بزانە:  لە کۆتاییەکانی یارییەکەدا، کۆدی گاکپۆ بە دوو گۆڵ لە خولەکی 90 و 93 کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی ڕیدز هێنا و سەرکەوتن بۆ قۆناغی چوارەمی جامەکە.