ئمباپێ دووچاری پێکان هات

ئمباپێ دووچاری پێکان هات

یاریزانانی ریاڵ مەدرید

25 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


کیلیان ئمباپێ تووشی پێکانێکی سووک بووە و گومان لە بەشداریکردنی هەیە لە دێربی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: کیلیان لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە خولەکی 40 گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد، بەڵام لە درێژەی یارییەکەدا بەهۆی بەرکەوتنەوە تووشی پێکان بوو، لە خولەکی 80 داوای لە ڕاهێنەر کرد گۆڕانکاری پێبکات و چووە دەرەوە. 
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئمباپێ ئەمرۆ سەردانی ڤاڵدێباس دەکات بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر، هەروەها زانینی جۆری پێکانەکەی و کاتی گەڕانەوەی. 
 
زانیاریی زیاتر: کیلیان لەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، لە نۆ یاریدا بەشداری هەشت گۆڵی کردووە، خاوەن حەوت گۆڵ و ئەسیستێکە.