ڤاران وازهێنانی ڕاگەیاند

ڤاران وازهێنانی ڕاگەیاند

ڤاران

25 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی، یاریزانی پێشووی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕافایل ڤاران ساڵی 2011 بە تەمەنی 18 ساڵی گەشتە ناوازەکەی ژیانی وەرزشی دەستی پێکرد، کاتێک بە 11 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لێنسی فەڕەنسییەوە ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید، دە ساڵ لە ڕیاڵ مەدرید لە چەندین پاڵەوانییەتی گەورە بەشداریکرد و چەندین نازناوی گەورەی بردەوە، گەیشتە لووتکەی ئاستی کەسیی خۆی. 
 
ئەمەش بزانە: ڤاران دوای دە ساڵ ویستی پریمەرلیگ تاقی بکاتەوە و بە 40 ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە مانچستەر یونایتد، بەڵام کاروانی وەرزشیی ڤاران لە ئینگڵتەرا بەوشێوەیە نەبوو کە هیوای بۆ دەخواست، بەهۆی پێکانی زۆر و دابەزینی ئاستییەوە دوای سێ ساڵ و بەخۆڕایی ڕوویکردە کۆمۆی ئیتاڵی. 
 
زانیاریی زیاتر: ڤاران لەگەڵ کۆمۆ تەنیا یەک یاری ئەنجامدا، لە یەکەم یاریدا لە خولەکی 23 بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و ئیتر نەگەڕایەوە، سەرەنجام ڤاران بڕیاریدا بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.