هەڵبژاردەکان بۆتۆ
شێرکۆ کەریم بە باشرین یاریزانی گەڕی یەکەم دەستینیشانکرا
شەیری بکە لە:

شێرکۆ کەریم
ئاڤا سپۆرت
شێرکۆ کەریم بە دەنگی هاندەرانی کوردستان، بە باشترین یاریزانی گەڕی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرا، بەهۆی ئەوەی ئاستێکی باشی لە یاریی ڕابردوودا نیشانداوە.
وێنە گەورەکە: یانەی هەولێر لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە نێو یاریگەی فرەنسۆ هەریری توانی بە ئەنجامی(2-1) لە یانەی دیالا بباتەوە، کە شێرکۆ کەریم هەردوو گۆڵەکەی یانەی هەولێری تۆمارکرد.
زانیاریی زیاتر: دوای یارییەکە شێرکۆ بە بەشترین یاریزان لە یارییەکە دەستنیشانکرا، ئەمڕۆش لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی بە باشترین یاریزانی گەڕی یەکەم دیاریکرا.
باکگراوند: یانەی هەولێر دوای بردنەوەی بە ئەنجامی (2-1) لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئێستا لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت، ڕۆژی هەینی لە گەڕی دووەمی خولەکە لە یاریگای یانەی دهۆک ڕووبەڕووی یانەی دهۆک دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.