گەڕێکی زەحمەت چاوەڕێی یانە کوردستانییەکان دەکات
شەیری بکە لە:
یاریزانانی دهۆک
ئاڤا سپۆرت
گەڕێکی بەهێز چاوەڕێی یانە کوردستانییەکانی خولی ئەستیرەکانی عێراق دەکات، لە گەڕی دووەمی خولەکە ڕۆژی پێنجشەممە، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی نەورۆز دەکات، یانەی دهۆکیش ڕۆژی هەینی لە یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی هەولێر دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: یانەی دهۆک دوای دۆڕانەکەی گەڕی ڕابردووی بەرامبەر یانەی زەوڕا دەیەوێت بە بردنەوەی لە یانەی هەولێر باری لاسنگی خۆی ڕاستبکاتەوە، یانەکانی زاخۆ و نەورۆزیش بەدوای یەکەم بردنەوە لە خولەکە دەگەڕێن.
زانیاریی زیاتر: نەورۆز و زاخۆ لە گەڕی ڕابردوو هیچ گۆڵێکیان تۆمارنەکردووە، لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەربوونە، تەنیا یانەی هەولێر لەنێو یانە کوردستانییەکان بردنەوەی دەستەبەر کردووە.
باکگراوند: یانەی هەولێر لە دە یاریی ڕابردووی سێ بردنەوەی بەسەر دهۆک بەدەستهێناوە، یانەی دهۆکیش سێ یاریی بردووەتەوە، لە چوار یارییشدا بەرامبەربوون.
ئەمەش بزانە: یانەی نەورۆز و زاخۆ لە ماوە سێ وەرزی ڕابردوو شەش جار ڕووبەڕوو بوونەتەوە، یانەی زاخۆ سێ یاریی بردووتەوە و نەورۆزیش سێ یاریی بردووەتەوە، هیچ یارییەکی نێوانیان بە یەکسانبوون کۆتایی نەهاتووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.