ڕیکۆردێکی خراپ بۆ هاڤێرتز

ڕیکۆردێکی خراپ بۆ هاڤێرتز

هاڤێرتز

23 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


کای هاڤێرتز لە یاری یانەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی لە گەڕی پێنجەمی پریمەرلیگ ڕیکۆردێکی خراپی تۆمارکرد. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئارسناڵ و مانچستەر سیتی لووتکەی پریمەرلیگیان ئەنجامدا، لە یارییەکەدا مانچستەر سیتی باڵادەستی تەواوی بەسەر یارییەکەدا هەبوو، لە سەرەتای گێمی دووەمیشەوە ئارسناڵ بە دە یاریزانەوە یاری دەکرد، بۆیە تەنیا دەیانویست بەرگری بکەن و پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکەن. 
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کای هاڤێرتز کە هێرشبەری گەنەرز بوو، لە تەواوی یارییەکەدا تەنیا نۆ پاسی دابوو بە هاوڕێکانی، لەو ژمارەیە هیچ پاسێکی دروستی نەبوو. 
 
زانیاریی زیاتر: کای یاریزانی سەرەکی ئارتێتای ڕاهێنەرە، ئەم وەرزە شەش یاری بۆ گەنەرز ئەنجام داوە، تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروست کردووە.