ریاڵ مەدرید لە ئیسپانیۆلی بردەوە

ریاڵ مەدرید لە ئیسپانیۆلی بردەوە

یاریزانانی ریاڵ مەدرید

22 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، سەرکردایەتی ریاڵ مەدریدی کرد بۆ بردنەوە لە یانەی ئیسپانیۆل، کاتێک بەشێوەی یەدەگ هاتە نێو یاریگا و ئەنجامەکەی لە بەرژوەندی یانەی مێرێنگێ گۆڕی.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی لالیگای ئیسپانی، یانەی مێرێنگێ لە نیوەی یەکەمی یارییەکە نەیتوانی گۆڵ لە یانەی ئیسپانیۆل تۆمار بکات، بەڵام لە نیوەی دووەم یانەی ئیسپانیۆل دستپێشخەری کردوو گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.


لە لایەکی دیکەوە: ئەنچلۆتی لە سەرەتای نیوەی دووەم ڤینسیۆسی هێنایە نێو یاریگا و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی مێرێنگێ هەڵگەڕاندەوە، دواتر چوار گۆڵی لە بەرژەوەندی یانەکە تۆمارکرد.


باکگراوند: یانەی ریاڵ مەدرید بەم بردنەوەیە توانی کۆی خاڵەکانی بگەیێنێتە 14 خاڵ و لە خانەی دووەمی ڕیزبەندییکە دێت، کە تەنها یەک خاڵ لە بەرشەلۆنەی ڕکابەرییەوە دوورە.