زاخۆ ڕووبەڕووی تەڵەبە دەبێتەوە

زاخۆ ڕووبەڕووی تەڵەبە دەبێتەوە

یاریزانانی زاخۆ

22 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی زاخۆ لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ڕووبەڕووی یانەی تەڵەبە دەبێتەوە، ئەمە یەکەم یاریی زاخۆیە لە وەرزی 2024-2025 لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.


وێنە گەورەکە: ئەمشەو کاتژمێر (7:00) لە یاریگای گەل یانەی تەڵەبە بە ڕاهێنەرایەتی باسم قاسم، میوانداریی یانەی زاخۆ دەکات، کە تەڵاڵ بلووشی ڕاهێنەرایەتی یانەی زاخۆ دەکات، زاخۆ ئامادەکارییەکانی خۆی لە وڵاتی تورکیا بۆ ئەم وەرزە ئەنجامدا.


ئەمەش بزانە: یانەی زاخۆ وەرزی ڕابردوو بە ڕاهێنەرایەتی تەڵاڵی قەتەری پلەی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا، دواتر لە پلەی ئۆفی خولەکە بە یانەی نەجەف دۆڕا و نەیتوانی بلیتێکی پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە بەدەستبێنن.


زانیاریی زیاتر: زاخۆ لە گەڕی داهاتووی خولی ئەستڕەکانی عێراق، میوانداریی یانەی نەورۆز دەکات، کە یانەی نەورۆز لە یاریی یەکەمی ئەم وەرزەی بە ڕاهێنەرایەتی جۆرڤان ڤێرای بەڕازیلی لەگەڵ کەربەلا بەرامبەربوون.