هەولێر یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد

هەولێر یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد

هاندەرانی هەولێر

21 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بردنەوەی تۆمارکرد و هەنگاوێکی دروستی هاوێشت، سێ خاڵی بەدەستهێنا.


چیرۆکە سەرەکییەکە: هەولێر لە گەڕی یەکەمی خولەکە، لە یاریگای فرەنسۆ هەریری میوانداریی یانەی دیالای کرد، کە ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە نێو خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە خولەکی نۆیەمی یارییەکە دیالا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و هاندەرانی هەولێری بێدەنگ کرد، بەڵام لە خولەکی 26 یارییەکە شێرکۆ کەریم لە لێدانێکی مووشەکیدا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.


لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دوەوەمی یارییەکە سەمیر بابۆی ڕاهێنەری هەولێر سەرجەم پلانەکانی بۆ بەرژەوەندی هێرشبەری گۆڕی تا لە خولەکی 86 شێرکۆی ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی دیالای قۆستەوە و گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆمارکرد.


زانیاریی زیاتر: یانەی هەولێر یەکەم بردنەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا، گەڕی دهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی دهۆک دەبێتەوە، کە لە یاریی یەکەم بە زەورا دۆڕا.