میلان بەدوای ڕاهێنەردا دەگەڕێت

میلان بەدوای ڕاهێنەردا دەگەڕێت

پاولۆ فۆنێسکا ڕاهێنەری میلان

19 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


میلان دوای ئەنجامە خراپەکانی خولی ئیتاڵی و شکستەیان لە سانسیرۆ بەرامبەر لیڤەرپووڵ، بیر لە دوورخستنەی ڕاهێنەر دەکەن و چەند ناوێکیش پاڵێوراون وەکوو جێگرەوە. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: میلان دەستپێکێکی خراپی هەبوو لە خول، لە چامپیۆنزلیگیش لە یاریگای خۆی سێ بە یەک بەرامبەر لیڤەرپوول شکستی هێنا، ئەمەش مەترسییەکانی بۆ سەر پاولۆ فۆنێسکای ڕاهێنەر زیاد کرد و ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە. 
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ڕاوێشکاری یانەکە پەیوەندی لەگەڵ ڕاهێنەرەکە تێکچووە و بیر لە دوورخستنەوەی دەکاتەوە، هەریەکە لە تۆماس تۆخێل، ماوریسیۆ ساری، ئیدن تێرزیچ و دەیڤد مۆیس پاڵێوراوی جێگرتنەوە فۆنێسکای ڕاهێنەرن. 
 
زانیاریی زیاتر: فۆنێسکا لەگەڵ میلان، پێنج یاری فەرمی ئەنجام داوە و تەنیا یەک بردنەوەی هەیە، خاوەنی دوو شکست و دوو یەکسانبوونیشە.