ڕانییە ڕاهێنەری نوێی دستنیشانکرد

ڕانییە ڕاهێنەری نوێی دستنیشانکرد

سەیوان فەتاح لەگەڵ سەرۆکی یانەی ڕانییە

18 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی ڕانییە بۆ وەرزی نوێی 2024-2025 خولی نایابی کوردستان، ڕاهێنەری نوێی بۆ تیپەکە دەستنیشانکرد، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوو چەند یاریزانێک بگوازێتەوە.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: یانەی ڕانییە لە پێگەی فەرمی یانەکە بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی و بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، سەیوان فاتیحی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکرد.

زانیاریی زیاتر: یانەی ڕانییە ماوەی دوو وەرزە لە خولی نایابی کوردستان یاری دەکات، وەرزی ڕابردووش ڕەفیق سەعید ڕاهێنەرایەتی تیپەکەی دەکرد و تاکە دەستکەوتیان مانەوەبوو لە خولی نایابی کوردستان.


باکگرداوند: یانەی ڕانییە یەکێکە لە پڕ جەماوەرترین یانەکانی بەشدار لە خولی نایابی کوردستان، بەڵام بەردەوام کێشەی دارایی لە تیپەکەدا هەیە و ناتوانن گرێبەستی گەورە بۆ یانەکە ئەنجام بدەن.