هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نهێنی سەرکەوتنی ئارسناڵ ئاشکرا بوو
شەیری بکە لە:

نیکۆلاس جۆڤەر
ئاڤا سپۆرت
ئارسناڵ لە گەڕی چوارەمی پریمەرلیگدا ڕووبەڕووی تۆتنهام بووەوە، گەنەرز توانی دێربی بە گۆڵی بێ وەڵام لە تۆتنهام بباتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئارسناڵ بە تاکە گۆڵێکی گابریێلی بەرگریکار بە لێدانی سەر توانی لە تۆتنهام بباتەوە، گۆڵەکە لە لێدانێکی گۆشە و بە تۆپی وەستاوەوە بەرهەم هات، ئەم گۆڵە باس و خواسێکی زۆر بەدواداهات و ستایشێکی نیکۆلاس جۆڤەری یاریدەدەری ئارتیتا کرا، جۆڤەر ڕاهێنەری تایبەتی تۆپە وەستاوەکانە لە ئارسناڵ و بە سەربازی ونی بردنەوەکانی گەنەرز دادەنرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میکێل ئارتیتا دوای بردنەوەی دێربی باکووری لەندەن گوتی؛ نیکۆلاس جۆڤەر لە بوارەکەی خۆیدا باشترینە، لە هەموو بوارێکدا باشترینە.
زانیاریی زیاتر: ئارسناڵ 24 گۆڵی لە ڕێگەی تۆپی وەستاوەوە تۆمارکردووە، زۆرینەیان لە لێدانی گۆشەوە بووە، بەگشتی لە سەرەتای وەرزی 2023-2024ـەوە سەدا 25ـی گۆڵەکانی ئارسناڵ لە ڕێگەی تۆپی وەستاوەوە بووە

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.