کۆمپانی وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

کۆمپانی وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە

کۆمپانی

18 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


ڤینسێنت کۆمپانیی بەلجیکی و ڕاهێنەری بایرن میونشنی ئەڵمانی، دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر دینامۆزەگرب، وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: بایرن میونشن دوای دوورخستنەوەی تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەکەیان، کۆمپانیی بەلجیکیان کردە ڕاهێنەری تیپەکەی هەرێمی باڤاریا، بەڵام بەشێکی زۆر هەوادارانی تۆپی پێ و هەوادارانی بایرن میونشن بەتایبەت، پێیان وابوو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیە لە خودی کۆمپانی گەورەترە. 
 
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای بردنەوە گەورەکەی چامپیۆنزلیگ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند؛ هەمیشە لە ئینتەرنێت ئەم شتانە دەدۆزیتەوە بۆیە من بە بابەتێکی کەسیی وەریناگرم.  
 
زانیاریی زیاتر: بایرن میونشن بە ڕابەرایەتی کۆمپانی، لە بۆندزلیگا سێ یاری ئەنجامداوە و هەرسێکی بردووەتەوە، 11 گۆڵیشی تۆمارکردووە، لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگیش بە ئەنجامێکی گەورە و 9-2 بردنەوەی بەدەست هێنا.