هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دۆرتمۆند ڕووبەڕووی کلەب برووج دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دۆرتمۆند
ئاڤا سپۆرت
لە گەڕی یەکەمی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا یانەی بڕۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕووبەڕووی کلەب برووجی بەلجیکی دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دۆرتمۆند دەیەوێت هەمان سیناریۆی وەرزی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە، کاتێک دوور لە چاوەڕانییەکان گەیشتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
زانیاریی زیاتر: یانە بەلجیکییەکە بە ڕاهێنەرایەتی نیکی هاین بە پلانی (4-5-1) یاریدەکات، کە زیاتر بیر لە لایەنی بەرگری دەکاتەوە، چونکە دەزانێت تیپی میوان خاوەن یاریزانی بەتوانان و ئەنجامی باشیان لەم وەرزودا هەیە.
لە لایەکی دیکەوە: هەرچی یانەی زەردەواڵەکانن، نوری شاهین ڕاهێنەرایەتییان دەکات، بە پلانی(4-2-3-1) یاریدەکەن، کە بەتەواوی پلانی یاریەکە لە بەرژەوندی لایەنی هێرشبەری تیپەکەیە.
باکگراوند: لە پێنج یاریی ڕابردووی نێوان ئەم دوو یانەیە دۆرتمۆندی ئەڵمانی چوار یاریی بردووەتەوە، لەبەرامبەردا تەنیا یەک یاریی یەکسانبوونە و یانە بەلجیکییەکە هیچ بردنەوەیەکی نییە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.