هەڵبژاردەکان بۆتۆ
تیروپشکی خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕاکێشرا
شەیری بکە لە:

ژیار گۆڤەند لەگەڵ بەرگریکارێکی زەورا
ئاڤا سپۆرت
تیروپشکی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024-2025 ڕاکێشرا، ئەرکی یانە کوردستانییەکان لە پێنج یاریی سەرەتادا قورس و زەحمەتە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بەغدا تیروپشكی خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕاکێشرا، کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لە شاری دهۆک بە یاریی نێوان دهۆک و زەورا خولەکە دەستپێبکات.
زانیاریی زیاتر: لە گەڕی یەکەمی خولەکە، یانەی هەولێر ئەرکی ئاسانە و بەرامبەر دیالە یاریی دەکات، کە ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە نێو خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز ڕووبەڕووی کەربەلا دەبێتەوە، زاخۆش لەیەکەم تاقیکردنەوە لەگەڵ تەڵەبەی بەغدا یاریدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی لە شاری دهۆک بە ئامادەبوونی خافیر تیباسی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ڕێورەسمی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی عیراق بەڕێوەبچێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.