ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی سزای مان سیتییە

ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی سزای مان سیتییە

ڕۆدری

17 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی ئەنجامی دادگاییەکەی مانچستەر سیتی دەکات بۆ گواستنەوەی ڕۆدری. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕیاڵ مەدرید گرینگی بە ڕۆدری دەدات، بەڵام پێیان وایە کە لە ئێستادا گواستنەوەی ئەستەمە، مانچستەر سیتی بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت. 
 
لەلایەکی ترەوە: ڕیاڵ مەدرید هیچ نیازێکی نییە بۆندێکی هێندە گەورە ئامادە بکات بۆ ڕازیکردنی مانچستەر سیتی، بە هەمان شێوەیە ناشیەوێت ئەو مووچەیە بدات بە ڕۆدری کە مانچستەر سیتی پێی دەدات، بۆیە چاودێری دۆخی مانچستەر دەکەن ئەگەر هاتوو سزادرا ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و ڕۆدری بگوازنەوە. 
 
زانیاریی زیاتر: ڕۆدری لە ساڵی 2019 بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە ڕوویکردە مانچستەر سیتی، لەو کاتەوە یاریزانێکی گرینگی پێکهاتەکەی گواردیۆلا بووە، لەو ماوەیەدا 258 یاری ئەنجام داوە و زیاتر لە 10 نازناوی جۆراوجۆری لەگەڵ سیتیدا بەدەست هێناوە.