هەڵبژاردەکان بۆتۆ
لۆکاکۆ یاریزانە دڵخوازەکەی کۆنتییە
شەیری بکە لە:

لۆکاکۆ
ئاڤا سپۆرت
ئەنتۆنیۆ کۆنتی دوای بردنەوەیان بەرامبەر کالیاری لە گەڕی چوارەمی سێریا ئەی ستایشێکی زۆری ڕۆمێلۆ لۆکاکۆی هێرشبەری تیپەکەی دەکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لۆکاکۆ لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی دووبارە یەکیان گرتەوە، بە 30 ملیۆن یۆرۆ لەسەر داواکاری کۆنتی، لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ناپۆلییەوە کرد، لەژێر ڕاهێنەرایەتی کۆنتیدا لە ئینتەرمیلان توانیبووی سکۆدیتۆ بباتەوە و 24 گۆڵ تۆمار بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای بردنەوەیان لە کالیاری بە 4 گۆڵی بێوەڵام و ئاستە بەرزەکەی لۆکاکۆ، کۆنتی گوتی؛ لۆکاکۆ باڵای زۆر بەرزە و لەڕووی جەستەییەوە بەهێزە، بەڵام لە هێرشبردنیشدا زۆر باش و خێرایە، هێرشبەرێکی نائاسایی.
زانیاریی زیاتر: لۆکاکۆ دوای یەکگرتنەوەی لەگەڵ کۆنتی و لە ناپۆلی لەم وەرزەی سێریا ئەی بەشداری دوو یاری کردووە، لە هەردوو یاریدا دەستێکی باڵای لە بردنەوەی تیپەکەیدا هەبووە، توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات و دوو گۆڵیش دروست بکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.