هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مێندێ لە مەدرید دەمێنێتەوە
شەیری بکە لە:

مێندێ
16 ئەیلوول
جیهانئاڤا سپۆرت
فێرلاند مێندی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری مێرێنگێ داوای لە یانەکە کردووە گرێبەستی فێرلاند مێندی پێش پشووەکانی هاوین بۆ دوو ساڵی تر نوێ بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مێندیی فەڕەنسی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی دێت، گرێبەستە نوێیەکەی مێندی تاوەکوو ساڵی 2027 دەبێت.
زانیاریی زیاتر: مێندی لە ئێستادا نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا 22 ملیۆن یۆرۆیە، ماوەی پێنج ساڵە بەرگری لە قەڵای سپی دەکات، بەڵام ئەم وەرزە ڕیاڵ مەدرید بیری لە فرۆشتنی دەکردەوە بەهۆی زۆری پێکانەکانی.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.