زاخۆ گرێبەستی یاریزانێکی هەڵدەوەشێنێتەوە

زاخۆ گرێبەستی یاریزانێکی هەڵدەوەشێنێتەوە

پێکهاتەی یانەی زاخۆ

15 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی زاخۆ گرێبەستی یاریزانی تیپەکەی هومام تاریق هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەو یاریزانە لە یانەکە دووردەخاتەوە.


لێدوانی فەرمی: تەها حەکیم سەرپەرشتیاریی تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، کە لەسەر خواستی ڕاهێنەری یانەکەمان تەڵال بلوشی گرێبەستی یاریزان هومام تاریقی ناوەڕستکاریی تیپەکە ‌هەڵدەوەشێنینەوە.


زانیاریی زیاتر: هومام تاریق لەسەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ زاخۆ واژۆکرد، بەڵام تا ئێستا پەیوەندی بە ڕاهێنانەکانی ئەو یانەوە نەکردووە، ئەمەش وایکرد گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە.


باکگراوند: یانەی زاخۆ وەرزی ڕابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕیزبەندی پێنجەمی بەدستهێنا، بەڵام لە یاریی پلەی ئۆفی سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە لەسەر دەستی یانەی نەجەف دوورخرایەوە.