ریاڵ مەدرید ئاهەنگەکانی ڕاگرت

ریاڵ مەدرید ئاهەنگەکانی ڕاگرت

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

14 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت 
ڕیاڵ مەدرید بڕیاری داوە سەرجەم کۆنسێرتەکانی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕابگرێت و دوابخرێن. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگرتنی هەموو کۆنسێرتەکانی بێرنابیۆی ڕاگەیاند بەهۆی گلەیی دانیشتووانی دەوروبەری یاریگاکە، لە ئەنجامی میوانداریی کردنی بۆنە ڕاستەوخۆکان و یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید لە بێرنابیۆ، دانیشتووانی ناوچەکە بەهۆی ژاوەژاوی ناو یاریگا بێزاربوونە و نیگەرانییەکانیان ئاراستەی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید کردووە. 
 
زانیاریی زیاتر: سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە 85 هەزار کورسی دووەم گەورەترین یاریگای ئیسپانیایە لە ڕووی لەخۆگرتنی هاندەرانەوە، هەشت مانگ لەمەوبەر و لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو یاریگاکە دوای نۆژەنکردنەوە دووبارە کرایەوە، لە مانگی دووی ئەمساڵدا ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا کە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری چەندین بۆنەی جیاواز بکات بە مەبەستی بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر.