ئاکام هاشم بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێتەوە

ئاکام هاشم بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێتەوە

ئاکام هاشم لە کاتی مەشق دا

14 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


ئاكام هاشم، بەرگریكاری كوردی یانەی شورتە بۆ شوێنی ڕێبین سۆلاقا، بۆ دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێتەوە، کە لە دوو یاریی ڕابردووی هەڵبژاردکە دوورخرابوویەوە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت:  ماڵپەڕە بەغداییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کە بەهۆی پێكانی سەعد ناتق و كارتە سوورەكەی ڕێبین سۆلاقا لە دوایین یاریی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر كوێت، خیسۆس كاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتوو پەنا بۆ ئاكام هاشمی بەرگریكاری پێشووی یانەی هەولێر دەبات بۆ ئەوەی لە دڵی بەرگری یاریی بكات.


زانیاریی زیاتر: مەهدی كەریم سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە لایەن خیسۆس كاساس ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی پاسەپۆرتی ئاكام هاشم بۆ وەرگرتنی ڤیزا پێشكەش بكات بۆ بەشداریكردن لە هەردوو یاریی داهاتووی عێراق بەرامبەر فەڵەستین و كۆریای باشوور.


باکگراوند: لە قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق لە دوو یاریی بردنەوەیەك و بەرامبەربوونێكی هەیە، بڕیاریشە رۆژی 10ـی مانگی داهاتوو لە یاریگەی بەسرە، عێراق میوانداریی فەڵەستین بكات، پێنج ڕۆژ دواتر، لە 15ـی هەمان مانگ عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی كۆریای باشوور.