هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دیماریا نهێنی ڕۆیشتنی لە ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات
شەیری بکە لە:
دیماریا
ئاڤا سپۆرت
دیماریا نهێنی ڕۆیشتنی لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات، دوای چەندین ساڵ ئەو نهێنییە دەکات، کە بووە هۆکاری جێهێشتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دیماریا لە پێگەی ئێکس بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت"نە من و نە ئەنچلۆتی ئاگاداری پلانی دەرکردنی من نەبووین، تەنیا لە پڕێکا پێیانڕاگەیاندم یانەکە جێبێڵە، منیش یانەکەم جێهێشت، دواتر ڕۆژنامەکان دەستیان بە بڵاوکردنەوەی درۆی هەڵبەستراو کرد، کە گوایە من داوای زیادکردنی مووچەکەم کردووە، بەجۆرێک هاوتای مووچەکەی کریستیانۆ بێت، ئەمە وایکرد خەڵک ڕقی لێمبێت".
لە لایەکی دیکەوە: دەشڵێت، ئەوە ڕاست نەبوو، چۆن دەچێتە ئەقڵ کەسێک تۆپی زێڕین بباتەوە و 80 گۆڵ لە وەرزێک تۆمار بکات، من داوای هەمان مووچەی ئەو بکەم؟
باکگراوند: لە یانەی ریاڵ مەدرید ڕۆیشت و پەیوەندی بە یانەی مان یونایتدەوە کرد، دواتر ڕوویکردە یانەی پاریس سانجێرمان، لە 2022 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.