هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هاندەرانی ریاڵ مەدرید هەواڵێکی خۆشیان پێدەگات
شەیری بکە لە:
میلیتاو
ئاڤا سپۆرت
ئیدیر میلیتاو، بەرگریکاری بەڕازیلی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، بۆ یاریی رۆژی شەممە بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد یاریدەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی مارکا بلاویکردووەتەوە، کە میلیتاو لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، دوای ئەوەی کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیلی جێهێشت، ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ مەشقەکانی یانەی مێرێنگێ.
زانیاریی زیاتر: ملیتاو دوای بەشداریکردنی لە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردی بەڕازیل، کە بڕیاربوو بەشداریی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال بکات، لە ماسولکەکانی قاچی ڕاستی تووشی پێکان هات، بەڵام لە ئێستادا چاکبووەتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی شەممە یانەی ریاڵ مەدرید، لە گەڕی پێنجەمی یارییەکانی لالیگای ئیسپانی ڕووبەڕووی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.