ئاسۆ ڕۆستەم گەڕایەوە نەورۆز

ئاسۆ ڕۆستەم گەڕایەوە نەورۆز

ئاسۆ ڕۆستەم

11 ئەیلوول
ناوخۆ

 ئاڤا سپۆرت

ئاسۆ ڕۆستەم یاریزن و هێرشبەری پێشووی یانەی شوڕتە بە شێوەی فەرمی گەڕایەوە ڕیزەکانی یانەی نەورۆز بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 2024-2025 یاریدەکات.


لێداوانی فەرمی: جێگر عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری یانەی نەورۆز بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، کە بەشێوەی فەرمی لەگەڵ ئاسۆ ڕۆستەم گەیشتینە ڕێککەوتنی کۆتایی و دەستبەرداربوونی لە یانەی شوڕتە وەرگرتووەتەوە، پەیوەندی بە یانەی نەورۆزوە کرد.


زانیاریی زایاتر: ئاسۆ لە وەرزی ڕابردوو پەیوەندی بە یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانییەوە کرد، دوای یەک وەرز یانەکەی جێهێشت و گەڕایەوە خولی ئەستێرەکانی عێراق.


باکگراوند: ئاسۆ ڕۆستەم پێش دوو وەرز لەگەڵ یانەی نەورۆز توانی 18 گۆڵ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تۆمار بکات، دواتر ڕوویکردە یانەی شوڕتە و نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدستهێنا.