ئەمریکا ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

ئەمریکا ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

پۆچەتینۆ

11 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت


ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی، بە فەرمی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکای وەرگرت، تا مۆندیالی داهاتووی 2026 لە ئەمریکا، سەرپەرشتی مەشقەکانی ئەو هەڵبژاردەیە دەکات.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بۆچەتینۆ لەبارەی پەیوەندی کردنی بە هەڵبژاردەی ئەمریکاوە ڕایگەیاند، کە ئامانجی ئەو بەشداریکردنیەتی لە مۆندیالی داهاتووی ئەو وڵاتە، کە بڕیارە لە 2026 بەڕێوەبچێت.


زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەی ئەمریکا دوای دەرچوونیان لە کۆپا ئەمریکای ڕابردوو، کە لە وڵاتەکەی خۆیان بەڕێوەدەچوو، بەبێ ڕاهێنەر مابوونەوە، بۆیە بڕیاریاندا پۆچەتینۆ بکەن بە ڕاهێنەر.


باکگراوند: ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە پێشووتر ڕاهێنەرایەتی تۆتێنهام و پاریس سانجێرمان و چێلسی کردووە، ئێستا لە تەمەنی 51 ساڵیدا، ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەمریکای وەرگرتووە.