ناسریە بە یاریزانی کورد ئامادەکاریی دەکات

ناسریە بە یاریزانی کورد ئامادەکاریی دەکات

یاریزانانی ناسریە

10 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

یانەی ناسریە بە کۆمەڵێ یاریزانی کوردەوە ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراقی ئامادەکات، پشتی بە یاریزانی کورد بەستووە بۆ گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێراق.


وێنە گەورەکە: پەیوەندیکردنی ئەو ژمارە زۆرەی یاریزانان کە تا ئێستا 12 یاریزانی کورد، پەیوەندیان بە یانەی ناسریە کردووە، بۆ هەمووان جێگای سەرنجە، هۆکاری گواستنەوەشییان رەوەند عەبدولخاڵقە، کە بەمتمانەوە لە پێکهاتەی تیپەکە دەڕوانێت.
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناسریە یانەیەکی دێرینی عێراقە، تەمەنی 63 ساڵە، 15 ساڵە لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی عێراقەوە دوورە، دەیەوێت وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە ریزی یانە گەورەکان.

 

باکگراوند: ئەو یاریزنانەی پەیوەندیان بە یانەی ناسریەوە کردووە ئەمانەن( بارزان یوسف، دلێر حاتەم، رەوان محەممەد، هەردی سیامەند، محەممەد شێرازاد، هەرێم تەحسین، ئحمەد سەڵاح، هێمن نازم، عەباس حوسێن، بارزان شێرازاد، سەفەر سلێمان، عەبدولقادر ئەیوب).