هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەولێر کێشەی لوئەی سەڵاحی چارەسەرکرد
شەیری بکە لە:

لوئەی سەڵاح
ئاڤا سپۆرت
یانەی هەولێر کێشە سەرەکییەکەی لەگەڵ لوئەی سەڵاحی یاریزانی پێشووی یانەکە چارەسەرکرد و بڕە پارەکەی کە داوایی دەکرد وەریگرتەوە، کە زیاتر لە 200 ملیۆن دینارە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لوئەی سەڵاح بەهۆی سکاڵای لە دژی یانەی هەولێر تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2014-2015، پارەی تەواوی گرێبەستەکەی لە یانەکە وەرنەگرتووە، سکاڵای لەلای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی تۆمارکردوو و داوای ئەو بڕە پارەیەی کردەوە.
لێدوانی فەرمی: جێماو کاڕەش بە ئاڤا سپۆرت ڕاگەیاند، کە بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە بڕی 209 دووسەد و نۆ ملیۆن دینارمان بەو یاریزانە داوە، بەمەش ئەو کێشەیە لەنێوان ئەو یاریزانە و یانەی هەولێر کۆتاییهات و لە ئێستادا یانەی هەولێر قەرزاری هیچ یاریزانێک نییە.
باکگراوند: یانەی هەولێر بەهۆی ئەو سکاڵاییەوە گرفتی لە لایەن بەشی ڕێگەپێدانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی بۆ دروست ببوو، بەڵام ئەو کێشەیەشی بۆ چارەسەرکرا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.