عێراق لە ڕۆژئاوای ئاسیا کشایەوە

عێراق لە ڕۆژئاوای ئاسیا کشایەوە

هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق

9 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی، سەرجەم چالاکییەکانی لە پاڵەوانێتییەکانی ڕۆژائاوای ئاسیا هەڵپەسارد و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کشایەوە، دوای ئەوەی تازەپێگەیشتوانی عێراق لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی تازەپێگەیشتوانی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی وڵاتانی جامی ڕۆژئاو بە دۆڕا و بەرامبەر ئوردن و لوبنان هەژمارکرا، بەهۆی ئەوەی یارییان بە تەمەنی یاریزانەکان کردووە.


زانیاریی زیاتر: فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو کارەی فیدراسیۆنی ڕۆژئاوا، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان کشایەوە و چیتر بەشداری یارییەکە ئەم فیدراسیۆنە ناکات.


باکگراوند: هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق لە پاڵەوانێتییەکە لە ئوردن و لوبنانی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی، بەڵام بە بڕیارێکی فیدراسۆنی ڕۆژئاوا دوورخرایەوە.