هەڵبژاردەکان بۆتۆ
عێراق رووبەڕووی کوەیت دەبێتەوە
شەیری بکە لە:
پکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی عێراق، ڕۆژی سێشەممە لە گەڕی دووەمی قۆناغی سێیەمی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن مۆندیالی 2026، عێراق دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی کوەیت.
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردەی عێراق بە ڕاهێنەرایەتی خیسۆس کاساس ئامادەکاریی بۆ ئەم یارییە کردووە، چەند ڕۆژێکە هەڵبژاردەی عێراق لە شاری بەسڕە، مەشق و راهێنان بۆ ئەم یارییە دەکەن.
ئاماژە خراپەکان: گرفتی سەرکی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەم یارییە پێکانی یاریزان ئەیمەن حوسێنە، کە لە یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی عومان تووشی پێکان بوو، پێکانەکەی لە سییەکانی بوو، بۆیە بە خێرایی گواسترایەوە بۆ وڵاتی کوەیت و چەند ڕۆژێکە چارەسەر وەردەگرێت.
ئەمەش بزانە: بەڵام کاریگەری تەواوی لەسەر لایەنی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق هەیە، چونکە خاڵی بەهێزی تیپەکەی کاساسە بۆ گۆڵ تۆمارکردن، لە یاریی ڕابردوو بەرامبەر عومان گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد.
زانیاریی زیاتر: کاساس دەیەوێت بۆ شوێنگرتنەوەی ئەیمەن پشت بە تواناکانی عەلی حەمادی ببەستێت، چونکە لە ڕووی شێوازی یاریکردنەوە، هەمان تایبەتمەندی ئەیمەن حوسێنی هەیە و خاوەن سەرێکی بەهێزە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق چوار یاریزانی کوردی تێدایە، کە هەریەک لە ڕێبین سۆلاقا، ئوسامە ڕەشید، مێرخاس دۆسکی، یوسف ئەمینن، لە یاریی ڕابردوو بەشێوەی سەرەکی لە بەرامبەر عومان بەشداریان لە یارییەکە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردەی عێراق، لە کۆمەڵەی خۆی کە هەڵبژاردەکانی ئوردن و عومان و کوەیت و کۆریای باشوور و فەڵەستین لەخۆدەگرێت، بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ سەروو ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرتووە، چاوی لەوەیە بە بردنەوە لە کوەیت پارێزگاری لە پێشەنگ بکات.
لە لایەکی دیەکەوە: هەڵبژاردەی کوەیت، تەنیا یەک خاڵی هەیە، کە لە یاریی ڕابردوو لە دەرەوەی یڕیگەی خۆی بەرامبەرئوردن بە گۆڵێک یەکسان بوو، کوەیت دوای دوو ساڵ سزادان و ڕاگیرانی لە لایەن فیفاوە، دەیەوێت بە بەهێزی بگەڕێتەوە نێو کێبڕکان.
باکگراوند: ئەمە قۆناغی سێیەمی پالاوتنەکانە، لەم قۆناغەدا شەش هەڵبژاردەی ڕاستەوخۆ بۆ مۆندیالی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا لە 2026 سەردەکەون، دواتر لە قۆناغی چوارەمی پاڵاوتنەکان دوو هەڵبژاردەی دیکە سەردەکەون، هەڵبژاردەی عێراق تەنیا یەکجار بۆ مۆندیال سەرکەوتووە، کە لە ساڵی 1986 لە وڵاتی مەکسیک، یەک گۆڵیشی تۆمارکردووە.
یارییەکانی دیکەی ئەم کۆمەڵەیە ئەمانەن
فەڵەستین – ئوردن
عومان- کۆریایی باشوور
کاتی یارییەکە: یارییەکەی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر کوەیت، کاتژێر (9:00)ی شەو بەڕێوەدەچێت، تەنیا 5000 پێنج هەزار هاندەری عێراقی بۆیان هەیە، لە یارییەکە ئامادەبن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.