هەولێر دەبێت ڕاهێنەرێک بۆ یانەکەی دیاریی بکات

هەولێر دەبێت ڕاهێنەرێک بۆ یانەکەی دیاریی بکات

پێکهاتەی هەولێر

8 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو دەبێت ڕاهێنەرێک بۆ ڕاهێنەرایەتی تیپەکە دیاریی بکات، لە کاتێکدا سەمیر بابۆ ڕاهێنەری تیەپەکەیە.

 

لێدوانی فەرمی: جێماو کاڕەش، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی سەمیر بابۆ بڕوانامەی پڕۆی نییە بۆیە دەبێت ڕاهێنەرێک بدۆزینەوە تا وەک یاریدەدەری سەمیر گرێبەستی لەگەڵ بکرێت، بەڵام خاوەن بڕوانامەی پڕۆ بێت.


زانیاریی زیاتر: سەمیر بابۆ خاوەنی بڕوانامەی ئەی ئاسیاییە، بەڵام بە پێی ڕێنماییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەبێت ڕاهێنەری یەکەمی تیپەکە خاوەن بڕوانامەی پڕۆ بێت، بۆیە وەک وەرزی ڕابردوو دبێت ڕاهێنەرێکی خاوەن پڕۆ بە ڕاهێنەر تۆمار بکەن و کاری یاریدەدەری بکات.


باکگراوند: یانەی هەولێر ئەم وەرزە 18 یاریزانی لە تیپەکە گۆڕیوە، کە ئەمە پێویست بەکاتە تا تیپکە گونجانێکی تەواو لەنێوان یاریزانەکان دروست دەکات.