هەڵبژاردەکان بۆتۆ
"ئەوان تەنیا گرنگی بە پارە دەدەن"
شەیری بکە لە:

دی بڕۆین
ئاڤا سپۆرت
کێڤن دی بڕۆین، ئەستیرەی هەڵبژاردەی بەلجیکا، دڵتەنگی خۆی بە زۆری یارییەکان دەربڕی و ڕێکخەرانی یارییەکانیشی تاوانبارکرد بەوەی گرنگی بە پارەدەدەن و لایەنی تەندروستی یاریزانەکانینان لەلا گرنگ نییە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دی بڕۆین لە پێگەی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، کە کێشە گەورەکە دوای مۆندیالی یانەکان ڕوودەدات، کە تەنها سێ هەفتە بۆ دەستپێکردنەوەی پرێمەرلیگی ئینگلیزی دەمێنێتەوە، بەمەش یاریزانەکان هیچ پشووێک وەرناگرن.
زانیاریی زیاتر: ئەم وەرزە ژمارەی یانەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ 36 یانە زیادکراوە، مۆندیالی یانەکانیش بۆ 32 یانە بەرزبووەتەوە، کە هەمووی کاریگەری لەسەر زیادبوونی ژمارەی یاریەکان دەبێت و یاریزانەکان هیلاک دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی زۆری ژمارەی یارییەکان تەنیا 12٪ یاریزانانی جیهان پشووی پێویستیان وەرگرتووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.