هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سوارێز ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەکەی کرد
شەیری بکە لە:

سوارێز
ئاڤا سپۆرت
لویس سوارێزی ئۆڕۆگوایی، دوایین یاری خۆی بەدرێسی هەڵبژاردەی هەڵبژاردەکەی ئەنجامدا و ئیدی ئەو یاریزانە بە درێسی هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای نابینینەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای باشور، هەڵبژاردەی پاراگوای و ئۆڕۆگوای ڕووبەرووبوونەوە، یارییەکە بێ گۆڵ کۆتاییهات و لویس سوارێزیش دوایین یاریی بە درێسی ئەو هەڵبژاردەیە ئەنجامدا و وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
لە لایەکی دیکەوە: بە درێژایی یارییەکە ئۆڕۆگوای باڵادەست بوو، بە تایبەت ئەو لێدانەی سوارێز لە ستوونی دا، کە نزیک بوو گۆڵی یەکەم بۆ تیپەکە تۆماربکات.
باکگراوند: سوارێزی تەمەن 37 ساڵان لەگەڵ هەڵبژاردەکەی توانی بەشداری 143 یاریی بکات و 69 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی تۆماربکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.