هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کاتی گەڕانەوەی ئەیمەن حوسێن دیاریکرا
شەیری بکە لە:

ئەیمەن حوسێن
ئاڤا سپۆرت
ئەیمەن حوسێن دوای 40 رۆژی دیکە دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان، کە بەهۆی ئەو پێکانەی لە سییەکانی دووچاری هات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە یاریی عێراق و عومان، کە لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 لە بەسرە بەڕێوەچوو، ئەیمەن حوسێن دووچاری کێشەیەکی دەماری دڵ بوو، و بەپەلە گوێزرایەوە بۆ کوێت و لە نەخۆشخانە سەباح چارەسەری بۆ کرا.
زانیاریی زیاتر: دواتر چەند پشکنینێکی بۆ کرا، تا پزیشکی سەرپەرشتیاری چارەسەری ئەیمەن حوسێن، هاندەرانی تۆپی پێی عێراقی دڵنیا کردەوە، کە یاریزانەکە سەلامەتە و تەنیا پێویستی بە پشوویەکی شەش هەفتەی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: راپۆرتە پزیشکییەکە دەریخستووە، کە ئەیمەن دوای سێ رۆژ دەتوانێت نەخۆشخانە جێبهێڵێت و پێویستی بە شەش بۆ هەشت هەفتە هەیە، ئینجا ئەوکات دەتوانێت دەست بە مەشقەکانی بکاتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.