کریستیانۆ گەیشت بە 900 گۆڵ

کریستیانۆ گەیشت بە 900 گۆڵ

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

7 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت


کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی تاکە یاریزانی جیهانە بتوانێت 900 گۆڵ تۆماربکات، کە لە یاریی بەرامبەر کڕواتیا گۆڵێکی تۆمارکرد و گەیشتە ئەو ژمارەیە.


وێنە گەورەکە: لە یارییەکانی نەشین لیگی ئەوروپا، پۆرتوگال میوانداری هەڵبژاردەی کرواتیایی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی (2-1) بردەوە ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵی دووەم لە یارییەکە تۆماربکات و بردنەوە بەدستبێنن.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کریستیانۆ دوای یارییەکە ڕایگەیاند، زۆر دەمێکە چاەڕێی ئەوەم بەو ژمارە گۆڵە بگەم، ماندووبوونی زۆرم چەشت، بەڵام هەوڵمدا و لە کۆتاییدا پێیگەیشتم.


زانیاریی زیاتر: کریستیانۆ 58 گۆڵ لە پێش لیۆنێل مێسییەوەیە، تەنانەت لە ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەکان لە ڕیزبەندی یەکەم دێت  وخاوەنی 131 گۆڵە لە 209 یارییدا.