هەڵبژاردەکان بۆتۆ
جوانییەکەی سەیدسادق بپاریزن!
شەیری بکە لە:

یاریگای سەیدسادق
تاکە جوانییەکەی سەید سادق بپارێزن!
لەنێو ئەو شارۆچکەیەی کە هیچی بۆ نەکراوە، تەنیا یەک جوانی هەیە، ئەویش تیپی تۆپی پێی یانەی سەیدسادقە، کە هەفتانە خەڵکی ئەو شارەی لەخۆ کۆدەکردەوە و هەمووان بەیەکەوە پاڵپشتییان دەکرد، بەڵام خەریکە نامێنێت.
خەڵکی سەیدسادق، لە ماوەی هەفتەیەکدا لەهەموو کوچە وکۆڵانێک و بازاڕێکی ئەو شارۆچکەیە، باسی یاریی تیپەکەیان دەکرد و چاوەڕێین ئەو ڕۆژەبوون کە بڕۆنە یاریگا و جوانییەکانی ئەو تیپە ببیننن.
سەرەڕای ئەوەی شوێنێکی گونجاو نەبوو تا لە یاریگاکە بەجوانی دیمەنەکانی ڕۆڵەکانی خۆیان ببینن، ناچار پەنایان بۆ شۆفڵ و سەرخانووی ماڵان و ستوونەکان دەبرد تا یاریی تیپەکە ببینن، کەچی ئەوشیان پێڕەوا نابینن.
تەنانەت ببووە تروسکایەکی ڕۆناکی بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتانی دەرەوە لەسەر کارەکانیان بە دیار شاشەی مۆبایلەکەی بینەری یارییەکە دەبوون.
یاریزانەکان بە پارەی قەرز دەچوونە مەشقەکان، یانەکە بە قەرز و قۆلە بەڕێوەدەچوو، بەڵام کەس بە هانای ئەو تیپەوە نەچوو، بە تایبەت ئەم وەرزە بەهۆی نەبوونی پارەوە 14 یاریزان یانەکەیان جێهێشتووە، تەنها سەرۆکی یانەکە ماوەتەوە، ئێستا لە کێشەیەکی ڕاستەقینەدان .
وەرزی ڕابڕدووش چەندین جار بەهۆی نەبوونی پارە تەنها 13 بۆ 14 یاریزان بە پاسێک گەشتیان کردووە و سەرۆکی یانەکەش خۆی شۆفێری کردووە.
ئەگەر بە فریای تاکە جوانییەکەی سەیدسادق نەکەون ئەوا بەهۆی نەبوونی توانایی دارایی ئەو جوانییەش لە نایابی کوردستان نامێنێت و دادەبەزێت، ڕەنج و ماندوونی ئەو کەسانەش بەفیڕۆ دەڕوات کە لەسەر گیرفانی خۆیان خزمەتی ئەو یانەیان دەکرد

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.