سکۆڵز ڕەخنە لە گرێبەستی یانەکەی دەگرێت

سکۆڵز ڕەخنە لە گرێبەستی یانەکەی دەگرێت

سکۆڵز

3 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


پۆڵ سکۆڵزی ئەفسانەی مانچستەر یونایتد لە مشتومڕێک لەگەڵ هاندەران، خراپترین گرێبەستی مێژووی مانچستەر یونایتد دیاری دەکات.
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەنتۆنی دوای شکستە گەورەکەی کلاسیکۆ لەلایەن هاندەرێکەوە وەکوو خراپترین گرێبەستی مێژووی مانچستەر یونایتد دیاریکرا، هاندەرەکە پێی وایە یاریزانە بەڕازیلییەکە دیسان گۆڕانکارییەکەی بێسوود بوو لە یاری کلاسیکۆدا و تەنیا 11 گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەیە، بڕی 85 ملیۆن پاوەندیشی پێدراوە. 
 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سکۆڵز دەڵێت، من کەمێک لەمە زیاتر دەگەڕێمەوە دواوە، نازانم بۆچی ڤیرۆن لەگەڵ ئێمە باش نەبوو، پێم وابوو مارک بۆسنیچ گۆڵپارێزێکی باش بوو لە ئەستۆن ڤێلا، بەڵام کە هاتە لای ئێمە زۆر ناپیشەگەر بوو، نەیدەتوانی شووت بکات، لە یەکەم یاری وەرز بەرامبەر ئیڤەرتۆن بەبێ ئەوەی با هەبێت لە ڕۆژێکی خۆشدا لێدانەکانی نەدەگەیشتە هێڵی ناوەڕاستی یاریگا.
 
زانیاریی زیاتر: سکۆڵز پێی وایە ئەنتۆنیش بەراورد بە نرخەکەی باش نەبووە، هەروەها ئەلێکسیس سانچێزیش بە هەمان شێوە، بەڵام ڕایگەیاند کە بۆسنیچ خراپترین گرێبەستی مێژووی مانچستەر یونایتدە.