هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەستیرەکانی مان یونایتد لە دۆخی یانەکە نیگەرانن
شەیری بکە لە:

پیتەر شمایکل
ئاڤا سپۆرت
مانچستەر یونایتد بە دۆڕانی کلاسیکۆی ئینگلتەڕا هەموو هەواداران و تەنانەت یاریزانە دێرینەکانی یانەکەشی تووشی بێهیوایی و خەمبارییەکی زۆر کردووە.
وێنە گەورەکە: پیتەر شمایکڵ، مایکڵ ئۆوین، پۆڵ سکۆڵز و سێر ئەلێکس فێرگسن و چەندین کەسایەتی تری دیاری یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگادا شکستە سەخت و خەمناکەکەی کلاسیکۆیان بینی، هەم لە دەرەوەی یاریگا و هەم لەناو یاریگاش کاردانەوەی جیاوازیان هەبوو، یەکێک لەوانە ئەفسانەی گۆڵپارێزان پیتەر شمایکڵ بوو.
زانیاریی زیاتر: شمایکڵ دوای یارییەکە ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو هەمووشتەی بۆ یانەکەی کردووە، بەڵام ئێستا دانیشتووم لەگەڵ فێرگسن و بینینی ئەم کارەساتە من زۆر خەمبار دەکات، خەریک بوو بۆ دۆخی خراپی یانەکە بگریم.
باکگراوند: پیتەر شمایکڵی دانیمارکی 388 یاری گۆڵپارێزی مانچستەر یونایتد بووە، توانیویەتی 180 یاریی تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە، هەروەها 328 گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.