هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سەرۆکوەزیران بارزانی خەڵاتی وەرزشوانان دەکات
شەیری بکە لە:

سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی، هەفتەی داهاتوو خەلاتی دارایی بەسەر یانە و یاریزانە پاڵەوانەکانی خول و پاڵەوانییەتییە وەرزشییەکانی کوردستان دابەش دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی، چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بڕیاری خەڵاتکردنی پاڵەوانانی کوردستانی بە فەرمی ڕاگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا پاڵەوانەکان خەڵات بکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: خاڵەتەکان بەسەر 24 یانە و یاریزان دابەش دەکرێن، بە جۆرێک کە براوەی خەڵاتی زێڕین بڕی چوار ملیۆن دینار وەردەگرێت و بۆ هەر یانەیەکی پاڵەوان بڕی 30 ملیۆن دینار ئامادەکراوە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە یاریزانان و یانەکان، ڕاهێنەرەکانیش هاوشێوەی یاریزانە پاڵەوانەکان هەمان پاداشتی دارایی وەردەگرن.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی، بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری داوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.