تین هاگ دەرفەتی کەمی ماوە

تین هاگ دەرفەتی کەمی ماوە

تین هاگ

2 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


تین هاگ دوای دۆڕانی کلاسیکۆی ئینگلتەرا، فشارەکانی سەری ڕوو لە زیادبوونن و چەندین کاردانە و مشتومڕی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە. 
 
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: گاری نێڤڵی یاریزانی پێشووی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند؛ لە ئێستادا تین هاگی ڕاهێنەر پێگەکەی پارێزراوە، بەڵام ئاگاداری دەکاتەوە کە کاتی زۆر نییە لە گەڕاندنەوەی مانچستەر یونایتد بۆ تۆپ چوار. 
 
لە لایەکی دیکەوە: جیمی کاراگێر بەرگریکاری پێشووی لیڤەرپوول، لە لایەکی ترەوە بۆچوونێکی تری هەیە و دەڵێت دەرکردنی تین هاگ لەلایەن مانچستەرەوە تەنیا لەسەر کات وەستاوە، تین هاگ گوتی لە کۆتایی وەرزدا دەبینین لە چ پلەیەک دەبین، بەڵام من بەلامەوە سەیر دەبێت ئەگەر تا ئەو کاتە هەر ڕاهێنەر بێت. 
 
زانیاریی زیاتر: مانچستەرەکەی تین هاگ دوای سێ گەڕ تەنیا سێ خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەیەم دەبینرێت، تەنیا بردنەوەیەکی هەیە و دوو یاریشی دۆڕاندووە، هەرچی لیڤەرپوولە هەر سێ یاریەکەی بردووەتەوە و هیچ گۆڵێکیشی لێ تۆمار نەکراوە.