لیڤەرپووڵ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

لیڤەرپووڵ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

محەممەد سەڵاح

1 ئەیلوول
جیهان


ئاڤا سپۆرت


یانەی لیڤەرپووڵ لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی پرێمەرلیگدا، توانی بە ئەنجامێکی گەورە لە ڕکابەرە کلاسیکییەکەی بباتەوە، کە یانەی مانچستەر یونایتدە.


چیرۆکە سەرەکییەکە: یانەی لیڤەرپووڵ لە نیوەی یەکەمی یارییەکە باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکەدا سەپاند و ناوەڕاستی یاریگای بەتەواوی کۆنتڕۆڵکردبوو، تا لە خولەکی 35 محەممەد سەڵاح گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ لیڤەر تۆمارکرد، حەوت وخولەک دوای ئەمە لویس دیازی کۆلۆمبی و هێرشبەری لیڤەرپووڵ گۆڵی دووەمی بۆ تیپەکەی زیادکرد.


لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە تین هاگی ڕاهێنەری مان یونایتد بە خێرای کاسیمێڕۆی ناوەڕستکاری هێنایەدەرەوە، بە مەبستی ڕێکخستنەوەی هێلی ناوەڕاستی، بەڵام ئەمە چارەسەری دۆخەکەی نەکرد و لە خولەکی 56 سەڵاح گۆڵی سێیەمی لیڤەرپووڵی تۆمارکرد.


 زانیاریی زیاتر: یانەی لیڤەرپووڵ سێیەم سەرکەوتنی لە خولەکە تۆمارکرد و بە 9خاڵ لە خانەی دووەمی ڕیزبەندییەکە دێت، تاکە تیپە هیچ گۆڵێکی لێ تۆمارنرکراوە، مان یونایتدیش بە سێ خاڵ لە خانەی 14ەیەم دێت.