هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ کۆچی دوایی کرد
شەیری بکە لە:

محەممەد سەڵاح و سۆل
ئاڤا سپۆرت
سۆل بامبای بەرگریکاری کۆتیڤواری و بەڕێوبەری تەکنیکی ئادەنەسپۆری تورکی لە شەوی شەممە، لە تەمەنی 39 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بامبا کە 46 یاری نێودەوڵەتی بۆ کۆتیڤیوار ئەنجامداوە، یاری بۆ یانەکانی لیستەر سیتی و میدلزبرەش کردووە پێش ئەوەی ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە دەستەی ڕاهێنەرایەتی کاردیف سیتییەوە بکات. لە ساڵی 2021 بە چارەسەری کیمیایی توانی شێرپەنجەی لیمفەگرێ تێپەڕێنێت، دوای کەمتر لە 5 مانگ توانی بگەڕێتەوە یاریگاکان.
زانیاری زیاتر: بامبا لە فەڕەنسا، لە دایک و باوکێکی کۆتیڤواری لە دایک بووە،کاروانی یاریکردنی لە پاریس سان جێرمانەوە دەستی پێکرد، پاشان ڕوویکردە سکۆتلەندا بۆ یانەی دەنفێرملاین، لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئەو یانەیە توانیان بگەنە یاری کۆتایی جامی سکۆتلەندا. پاشان لە ساڵی 2008 چووە هیبێرنیان و دواتریش لیستەر سیتی لە ساڵی 2011دا.
باکگراوند: دوای یاریکردنی لە تورکیا و ئیتاڵیا، پەیوەندی بە لیدز یونایتدەوە کرد، کە کاپتنی یانەکەش بوو، لە یەکەم وەرزیشیدا لەگەڵ کاردیف سیتی توانیان بۆ پرێمەرلیگ بگەڕێنەوە. بامبا زیاتر لە 100 یاریی بۆ یانە وێڵزییەکە ئەنجامدا و لە ساڵی 2013ش بۆ ماوەی 6 مانگ یاریدەدەری ڕاهێنەر بوو.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.