هەڵبژاردەکان بۆتۆ
چێلسی دوو خاڵی لەدەستدا
شەیری بکە لە:

یاریزانانی چێلسی و کریستال پاڵاس
ئاڤا سپۆرت
چێلسی لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی پرێمەرلیگ نەیتوانی لە یانەی کریستال پاڵاس بباتەوە و کەوتە داوی یەکسان بوونەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە گێمی یەکەمی یارییەکە چێلسی باشتر دەرکەوتن و توانیان لە خولەکی 25 لە ڕێگەی نیکۆلاس جاکسۆنەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و دواتر چەند هێرشێکی کردە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر، بەڵام نەیتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بکات.
لە لایەکی دیکەوە: لەگێمی دووەم یانەی کریستال پاڵاس هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەیان دەدا، تا لە خولەکی 53 ئیبریچ ئیزێ گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمار کردەوە.
زانیاریی زیاتر: یاریی بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا بە کۆتاهات، چێلسی بووە خاوەنی 4 خاڵ و لە خانەی یازدەیەمی ڕیزبەندییەکە دێت، کریستال پالاسیش لە سێ یاریدا تەنیا یەک خاڵی هەیە ولە خانەی شازدەیەم دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.