هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئمباپێ لە دۆخێکی خراپ دایە
شەیری بکە لە:

ئمباپی
ئاڤا سپۆرت
کیلیان ئمباپێ، یاریزانی یانی ریاڵ مەدرید، لە لالیگای ئیسپانی، لەبەردەم ژمارەیەکی نەخوازراودایە، بەهۆی ئەوەی لە سێ یاریی ڕابردووی هیچ گۆڵێکی تۆمارنەرکردووە.
وێنە گەورەکە: کیلیان ئمباپێ یاریزانی نوێی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید، کە لەسەرەتایی ئەم وەرزەوە پەیوەندی بە مێرێنگێوە کردووە، لەبەردەم ژمارەیەکی نەگریس دایە، چونکە هەرگیز ڕووینەداوە ئمباپێ لە چوار یاریی بەدوای یەک گۆڵ تۆمارنەکات.
زانیاریی زیاتر: ئمباپێ لە یارییەکانی بەرامبەر لاس پالماس و رایۆڤایەکانۆ و ڤەلەد وەلید هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە، بەڵام لە یاریی سووپەری ئەوروپی توانی گۆڵێک بەرامبەر ئەتەلەنتا تۆمار بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو ئمباپێ لە یاریی چوارەمی لالیگا ڕووبەڕووی یانەی ریال بیتس دەبێتەوە، یارییەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیە، کاتژمێر (22:30) بەڕێوەدەچێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.