کاساس سێ یاریزانی کوردی دوورخستەوە

کاساس سێ یاریزانی کوردی دوورخستەوە

هەڵبژاردەی عێراق

1 ئەیلوول
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت 


خیسۆس کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، دوایین پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی پاڵاوتینی مۆندیالی 2026، ڕاگەیاند، تەنها سێ یاریزانی کوردی بانگهێشکردووە.

 

وێنە گەورەکە: کاساسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق 26 یاریزانی بۆ دوو یاریی دهاتووی تیپەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی عومان و کوێت ڕاگەیاند، بەڵام یاریزانان ئاکام هاشم و هیران ئازاد و پێشەنگ عەبدولڵای دوورخستەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە: لەنێو یاریزانە بانگهێشکراوەکان چوار یاریزانی کوردی تێدایە، کە هەریەک لە مێرخاس دۆسکی و ڕێبین سۆلاقە و یوسف ئەمین و ئوسامە ڕەشیدن.


زانیاریی زیاتر: ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە گەڕی یەکەمی قۆناغی سێیەمی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک، کە بڕیارە لە ساڵی 2026 بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردەی عێراق لە شاری بەسڕە ڕووبەڕووی عومان دەبێتەوە.