هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانەکانی عێراق ڕوو لە هەولێر دەکەن
شەیری بکە لە:

یاریگای هەولێر
ئاڤا سپۆرت
یانەکانی عێراق وەک ئامادەکاریەک بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان لە شاری هەولێر دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: شەش یانەی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕوویانکردووەتە شاری هەولێر و کەمپی مەشق و ڕاهێنانی تیپەکەیان لەهەولێر دەکەنەوە، بەهۆی هەولێر کەش و هەوای هەولێر بۆ مەشق و ئامادەکاریەکان زۆر گونجاوە.
زانیاری زیاتر: یانەی گەرمەی تازە سەرکەوتوو بۆ خولەکە، ماوەی دوو ڕۆژە گەیشتووتە شاری هەولێر، لە نێو یاریگای هەندرێن ئامادەکاریەکان دەستپێکردووە.
لە لایەکی دەیکەوە: یانەی کارەبا لە نێو یاریگای بڕایەتی مەشق و ڕاهێنانەکانی ئەنجام دەدات، بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو یانەکانی دیکە بگەنە شاری هەولێر.
باکگراوند: یانەکانی حدود، کەرخ، قاسم،گەرمە، دیالە، کارەبا لەگەڵ یانەی نەفت، لە هەولێر مەشق دەکەن ولەم هەفتەیش چەند یانەیەکی دیکە ڕوو لە هەولێر دەکەن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.